دەربارەی کتێبخانەی
کتێبخانە ئەو دەرگایەیە، کە کۆکردنەوەی سەرچاوەی زانیاری زیاتکراو و سەرجەم بەرهەمەكانی بیری مرۆڤی تێدا دەپارێزرێت، لەم پێناوەشدا بە سیستمێكی ڕێكوپێك ڕێكدەخرێت، بۆئەوەی بە كەمترین ماوە و ئاسانترین شێوە و بێبەرامبەر خزمەت بە فێرخوازان بكات.
کتێبخانەی ناوەندی پەیمانگە یەکێکە لە ناوەندە گرنگەکانی پەیمانگە و لەگەڵ دامەزراوەکانیدا لەساڵی (2015) کراوەتەوە، بەردەوام لەڕووی سەرچاوەی زانستییەوە لەدەوڵەمەند بووندایە، تاوەکو ئێستا ژمارەی سەرچاوەکانی کتێبخانە بریتییە لە (3354)، کۆی گشتی (4855)کتێب و ئەلیکترۆنی (2200) کتێب.