بەڕێوەچوونی سیمینارێکی بەڕێوەبەرێتی تەندروستی و سەلامەتی لە کتێبخانە
ڕاهێنانی سیناریۆیی ئاگر کەوتنەوە
KTI
ڕۆژی یەک شەمە 19/04/2026
بەڕێوەچوونی سیمینارێکی بەڕێوەبەرێتی تەندروستی و سەلامەتی لە کتێبخانە بە ناونیشانی ڕاهێنانی سیناریۆیی ئاگر کەوتنەوە، کە بە ئامانجی ڕاهێنان بە سەرجەم تیمی فایەر مارشاڵ کە پێکهاتووین لە ٨ هەشت ئەندام کە ئەرکەکانمان دابەشکردووە بۆ ئەوەی لەکاتی جێبەجێکردنی فایەر دڕێل هەر ئەندامێک بەرپرسیاریەتی خۆیی بزانێت ، بە شێوەیەکی گشتی باس لە هەنگاوەکانی پڕۆسەکە کرا بۆ ئەوەی لەکاتی دروستبوونی حاڵەتە مەترسیدارەکاندا بە شێوەیەکی هێمنانە وە سەلامەت سەرجەم فێرخوازان و فەرمانبەرانمان بپارێزین.
بە هیوا تەندروستییەکی باش و سەلامەت بۆ سەرجەم ستاف و فێرخوازانمان.

