كتێبخانە: ناوەندێکی ڕۆشنبیری كۆمەڵایەتی پەروەردەیی فێركردنی گشتییە. سەرجەم بەرهەمەكانی بیری مرۆڤی تێدا دەپارێزرێت، بە سیستمێكی ڕێكوپێك ڕێكدەخرێت، بە كەمترین ماوە و ئاسانترین شێوە و بێبەرامبەر خزمەت بە فێرخوازان دەكات. 

کتێبخانەی ناوەندی پەیمانگە لەساڵی (2015) دامەزراوە، هەمیشە و بەردەوام لەڕووی سەرچاوەی زانستییەوە لەدەوڵەمەند بووندایە ، تاوەکو ئێستا ژمارەی سەرچاوەکانی کتێبخانە بریتییە لە (3950).