کتێبخانەی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان
بەخێربێن بۆ کتێبخانەی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان كتێبخانە ناوەندێکی ڕۆشنبیری كۆمەڵایەتی پەروەردەیی فێركردنی گشتییە، سەرجەم بەرهەمەكانی بیری مرۆڤی تێدا دەپارێزرێت، بە سیستمێكی ڕێكوپێك ڕێكدەخرێت، بە كەمترین ماوە و ئاسانترین شێوە و بێبەرامبەر خزمەت بە فێرخوازان دەكات.
مەبەستمان یارمەتیدانی ستاف و ڕاهێنەران و فێرخوازانمانە، ئێمە کۆمەڵێك سەچاوەی بەرفراوان دابین دەکەین، لەوانەش کتێبی چاپکراو و ئەلیکترۆنی، و وردەکاری گشتگیر سەبارەت بە خزمەتگوزارییەکانی ئێستامان پێشکەش دەکەین. ئێمە پشتگیری لە دەستپێشخەرییەکانی فێربوون و توێژینەوە دەکەین لە چەندین بواردا. کۆمێنتەکانی مامۆستایان و ستاف و خوێندکارەکانمان هەمیشە بەهایان هەیە. سەردانی پەیجی پەیوەندیمان بکەن بۆ زانینی کۆمەڵێک ڕێگە بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ ئێمە ئەگەر هەر پرسیارێکتان هەیە.
وەک پێکهاتەیەکی گرنگی تیمی ئەکادیمی کە بەرپرسیارە لە جێبەجێکردنی وانەوتنەوە و فێربوون، کتێبخانەی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان خزمەتگوزاری پێشکەش دەکات کە کاریگەر و گونجاوە و توانای ئەوەی هەیە بە خێرایی و کاریگەرانە گرنگی بە داواکارییەکانی مامۆستایان و ستاف و خوێندکاران بدات.