Library use

١. قەرزکردن

      ا. بۆ قەرزکردنی سەرچاوەکان ناسنامەی خۆت دابین بکە.

      ب. بەکارهێنەر تەنها بە تەنها بە ناسنامەی خۆی بۆی هەیە قەرز بکات نەك خوێندکار یان ڕاهێنەری تر.

      ج. بەکارهێنەران بەرپرسیارن لە هەر زیانێك بە سەرچاوە قەرزکراوەکە.

      د. لە ئەگەری لەدەستدانی ئەو سەرچاوەیەی کە بە قەرزی وەرگرتووە، بەکارهێنەر پێویستە جێگرەوەی سەرچاوەی هەمان چاپ (ساڵی چاپکردن، چاپی بڵاوکردنەوە) بەدەست بێنێت، ئەگەر نا دەبێت غەرامەی سەرچاوەکە بە نرخی سەرچاوەکە بدرێت.

‌‌      ه. ماوەی دیاریکراو بۆ قەرزکردن تەنها یەك هەفتەیە.

٢. نوێکردنەوە

     ا. بەکارهێنەران مافی ئەوەیان هەیە کە سەرچاوەکە بە قەرز نوێ بکەنەوە، بۆ یەك هەفتەی دیکە.

٣. بابەتی دواکەوتوو و غەرامە

     ا. کتێبخانە ١ هەزار وەردەگرێت بۆ هەر ڕؤژێك لە دواکەوتنی ماوەی دیاری کراو لە قەرز، بۆ هەر بابەتێکی دواکەوتوو.

     ب. ئەگەر غەرامەکانت لە ١٠ هەزار تێپەڕ بوو، ڕێگەت پێنادرێت شتوومەکی زیاتر قەرز بکەیت تاوەکو پارەکە دەدرێت.

     ج. ئەگەر پارەکەت نەدا، پارە و غەراماکانت ڕاپۆرت دەکرێن بۆ بەشی ژمێریاری پەیمانگە، بەم شێوەیە ئەمە ڕێگری دەکات لە تۆمارکردنی خوێندکار بۆ پۆلەکان لە دەرچوون تا ئەو کاتەی غەرامەکە دەدرێت.